شوبات 20, 2023 21:15 Asia/Tehran
  • گەشتی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ عێراق

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەچێتە بەغدا.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بەرنامەیەک سەردانی عێراق دەکات.

بە وتەی ئیسنا، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق، لەسەر بانگهێشتی «فۆئاد حسێن»، ئەنجام دەگرێت.

ئەم گەشتە لە چوارچێوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، لە نێوان ئێران و عێراقدا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ