شوبات 22, 2023 16:47 Asia/Tehran
  • سەردار قائانی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە هۆی مایەپووچ بوونی سەرمایەنانەوەکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە دانپێدانانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە خەرجکردنی حەوت هەزار ملیار دۆلار لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کلتووری شۆڕشی ئیسلامی بووە هۆی مایەپووچ ئەم سەرمایەنانەوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرداری سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی فەرمیی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەرای، وێڕای ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی شەعبان و جەژنە متفەڕکەکان لەم مانگەدا، وتیشی: بزوتنەوەی شۆڕشی ئیسلامی سەرەڕای دوژمنایەتیی دوژمنانی ئیسلام و لە سەرووی ھەموویانەوە ئەمریکای تاوانبار و ڕژێمی زایۆنی، بەو پەڕی هێزەوە بەردەوامەو بووەتە سەرچاوەی کاریگەریی لە ناوچەکەو جیهان دا.

سەردار«قائانی» بە ئاماژەدان بە گۆڕانی ئەو ستراتیژیایەی ئەمریکا کە بە هاوکاریی هەندێک وڵاتی ناوچەکە ھاتەئاراوەو بووە هۆی پێکھاتنی دیاردەی مەترسیداری وەک تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش، وتیشی: مۆدێلی لادەرانەی داعش کە کۆپییەکی ساختەی بەرەی خۆڕاگری بوو،توانای گۆڕینی بارودۆخی ناوچەکەی بە شێوەی دڵخوازی ئەمریکییەکان ھەبوو، کەچی خەبات و تێکۆشانەکانی شەهید سەردار«قاسم سولەیمانی» و هاوڕێکانی کە جەوهەری کولتوری پاک و ڕەسەنی خۆڕاگری و شۆڕشی ئیسلامی بوون، ئەم پیلانە گەورەیەیان شکست پێ هێنا.

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە، کلتووری خۆڕاگری  کە لە چەمک و فێرکارییەکانی ئیسلامی ڕەسەنەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمڕۆ وەک دیاردەیەکی جیهانی، جیهانی پاوانویست و دەستەڵاتخوازانی تووشی دۆش دامان کردووە، وتیشی: تەنانەت بیردۆزانی سەربازیی ئەمریکاش پێیان وایە لە دونیای ئەمڕۆدا براوەی شەڕەکان ئەوانە نین کە چەکی پێشکەوتوویان زیاترە، بەڵکو ئەوانەن کە بە ورەیەکی جیهادییەوە لەسەر هەڵوێست و بیروباوەڕەکانیان پتەوتر ڕاوەستاون.

سەرپەیڤ