ئامادەیی ئێران بۆ بەڕێوەبردنیپرۆژەی ئاویی ھاوبەش لەگەڵ عێراق دا.
وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئامادە ڕاپەڕاندنی پڕۆژە هاوبەشە ئاوییەکانیەتی لەگەڵ عێراق دا.
«عەلی ئەکبەر میحرابیان»ی وەزیری وزەی ئێران دوێنێ چوارشەممە لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی لەگەڵ «عەون زیاد عەبدوڵڵا"ی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی: ئێمە سەرچاوەی ئاویی هاوبەشمان هەن لەگەڵ وڵاتی عێراق کە سەبارەت بە کارگێڕیی شیاوی ئەو سەرچاوانە وتووێژگەلێکی شیاو بەڕێوە چوو.
وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە لەلایەن وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی وڵاتی عێراقەوە پێشنیارگەلێک بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژە هاوبەشە ئاوییەکان هاتووەتە بەرباس، کە بەئاراستەی پەیماننامەو ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات دا تاوتوێ دەکرێن و بەرەوپێش دەچن.
«عەون زیاد عەبدوڵڵا"ی وەزیری سەرەچاوە ئاوییەکانی عێراقیش وتی: لەچاوپێکەوتنمان لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەبردنی پڕۆژە هاوبەشە ئاوییەکان بۆوێنە سازکردنی بەنداو وتووێژمان کردو هاوکات واش بڕیاردرا دوو وڵات سازکردنی وێستگەی باران پێو لەسەر ڕووبارە هاوبەشەکان بخەنە فەرمانی کاری خۆیانەوە.