شوبات 24, 2023 19:40 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی سنە: ڕۆژئاواییەکان دڵسۆزی گەلی ئێران نین

ئیمام جومعەی شاری سنە وتی: دوژمنان بەردەوام پلانیان هەیە بۆ ناتەبایی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان گەل و حکومەت داو نیشانیان داوە کە هەرگیز هاوسۆزی کۆمەڵگای ئیسلامی نین.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، مامۆستا فایەق ڕۆستەمی لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان لەئێراندا وتی: دوژمن ئاسایشی ئێمەی ناوێت و لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان و کۆمەڵگای ئیسلامی هەڵسوکەوت ناکات، وەک چۆن ڕژێمی بەعس هەزاران کوردی قەڵاچۆکردو کەچی ڕۆژئاوایییەکان لە ھەمبەری دا بێ دەنگەیان لێ کردبوو، ھەربۆیە نابێت بە پڕوپاگەندەی درۆینەیان ھەڵخەڵەتێن.

بەڕێزی بە ئاماژەدان بەوەی کە دوژمن هەمیشە هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی دەدات لە نێوان موسڵماناندا، جەختی لەوەش کردەوە کە، دەبێت وریا بین، چونکە ئەگەر بێتو پەڕتەوازەیی لە نێوان خەڵک و ئایینزا ئیسلامییەکان دروست ببێت، ئیدی بۆ کەس قەرەبوو ناکرێتەوە.

وتارێژی نوێژی جومعەی سنە تیشکی خستە سەر فەرمانی لێخۆشبوونەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی و ئەو فەرمانەو ھەنگاوەکەی دەزگای دادی وڵات لەمەڕ ئازادکردنی ٢ مامۆستای کوردو دەستبەسەرکراوانی دیکەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەرز نرخاند و وتیشی: هیوادارین ئازادکرانی سەرجەم زیندانیانی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو ببینین.

سەرپەیڤ