شوبات 26, 2023 22:40 Asia/Tehran
  • ئێران نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی کەل و پەلی نانەوتی دەست کەوتووە

سەرۆکی گومرگی ئێران ڕایگەیاند: داهاتی هەناردەکردنی کەل و پەلی نانەوتیی ئێران گەیشتە نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار.

بەپێی ئاژانسی هەوادەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«ڕیزوانیفەڕ» وتیشی: لە١١مانگی ئەمساڵدا هەناردەکردنی نانەوتیی ئێران نزیکەی ١١١ملوێن و ٣٠٠ ھەزار تۆن بووە.

سەرۆکی گومرگی ئێران ئاماژەی بە هاوردەکردنی ئێران لەم ماوەیەدا کردو راشیگەیاند: هاوردەکردنی وڵاتەکەی لەم ماوەیەدا ٣٣ ملیۆن ٦٠٠ ھەزار تۆن بووە بە بەهای ٥٣ ملیاردو ٧٠٠ ملوێن دۆلار.

«ڕێزوانی فەڕ» سەبارەت بە دۆخی هەناردەکردنی کاڵای پترۆکیمیاییش وتی: لەم ماوەیەدا ٢١ ملیارو ٧٠٠ ملوێن دۆلار ھەناردەی کەل و پەلی پترۆکیمیا ئەنجامی گرتووە، کە لە ڕووی کێشەوەپتر لە سەدی چل و لە ڕووی بەھاشەوە پتر لە سەدی چل و چواری تێکڕای ھەناردەی نانەوتیی وڵات پێک دێنێ.

سەرپەیڤ