ئێران و رووسیا بە ئاراستەی بەدیهێنانی ژووری بازرگانیی هاوبەشدان
وەزارەتی گەشەی ئابووریی رووسیا باسی ئامادەیی تاران و مۆسکۆ دەکات بۆ بەدیهێنانی ژوورێکی بازرگانیی هاوبەش.
وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا دوای بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆبوونەوەی وێبیناری کارگرووپی هاوکاریی نێوان ناوچەیی ئێران و ڕووسیا ڕایگەیاند کە دوو وڵات ئامادەی دامەزراندنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەشن.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتە، نوێنەرانی ڕووسیا و ئێران لەم دیدارەدا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ خێراتر کردنی ڕەوتی پێکهێنانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ هاوکاری نێوان ناوچەکان و درێژەدان بە پڕۆژەی کردنەوەی ناوەندە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا و بە پێچەوانەشەوە.
وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا باسیان لە هاریکاریی ناوچە تایبەتەکانی ئابووریی دوو وڵات، هاوکاریی بازرگانی و ڕێگاکانی زیادکردنی گەشتیاری کردووە.
هەر لەم دیدارەدا نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا جەختیان لە هاوکاری لە بواری گواستنەوە و پشتیوانی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە کاریگەرانەی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی باکوور - باشوور کردەوە.