ئادار 12, 2023 19:37 Asia/Tehran
  • نەوروزی: دابەزینی باڵادەستیی ئەمریکا خاڵی وەرچەرخانە لە مێژوودا

دکتۆر «ئەحمەد نەوروزی» جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ڕایگەیاند: یەکێک لە خاڵەکانی وەرچەرخانی مێژوو دابەزینی باڵادەستیی ئەمریکا و یەکلایەنە خوازییەکانیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس دکتۆر«ئەحمەد نەوروزی» جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەراوێزی فیستیڤاڵی «سوبح_بەیان» وتیشی: جیهانی فرە جەمسەری ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێک بووەتە ڕاستییەکی بابەتیانەو ئەوە ئاشکرایە کە ڕژێمی تاکڕەو بە هەموو ئامرازەکانیەوە هەوڵی ڕێگریکردن لە پێکهاتنی نەزمێکی نوێی جیهانی دەدات.

جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی میدیایی «سوبح_بەیان»لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکەمین تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتیی غەیرە فارسیی ئێران، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ساڵیادی لەشکرکێشانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر عێراق و داگیرکردنی ئەم وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد کە میدیاکانی بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆن ھەوڵ دەدەن ھەتا وێڕای بە بنەماکردنی ستراتیژیای چالاکی و جڵەوکێش کردن، ھەلی ئاشکرا کردنی چەواشەکارییەکان بڕەخسێنن.

نەوروزی وتیشی: فیستیڤاڵی میدیایی «سوبح_بەیان» شوێنێکە بۆ ناسینەوەو ناساندنی ئەو بەرهەم و کەسانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە یارمەتیدانی بەدیهێنانی نەزمی نوێی جیهانی.هەروەها بە ئاماژە بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی «راشێل کۆری» وتیشی: شەهید «ڕاشێل کۆری» نیشانی دا کە خەباتی دژ بە ستەم و دەستدرێژی کاری بە نەتەوە و ئایینەوە نەداوەو مرۆڤ دەبێت خەبات بکات و قوربانی بدات لە پێناو ئامانجە ھاوبەشە مرۆڤییەکان.

سەرپەیڤ