ئادار 12, 2023 22:12 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان خاڵی دەستپێکی پەرەپێدانی هاوکارییە ناوچەییەکانە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی بە سەرەتایەک بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات و بە قازانجی هەموو وڵاتانی ناوچەکە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە سەرەتای دانیشتنی کراوەی مەجلیس وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان نیشان دەدات کە دەستێوەردانی دەرەکی کاریگەر بووە لە ناکۆکیی نێوان دوو وڵاتی موسڵمان، وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەو کەنداوی فارسە بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی دەرەوە، لەم بوارەدا ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز نیشانی دا کە هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی ناوچەکە ئەم زلهێزانە بوونە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشب: بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی گرنگ و دراوسێ، ئێران و عەرەبستان، خاڵی وەرچەرخانێکە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات.

«قاڵیباف» بە ئاماژە بەوەی کە پێشمەرجی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان پاراستنی دراوسێیەتییەکی باش و دامەزراندنی متمانە بە یەکترە،هیواداریی دەربڕی کە عەرەبستان بە وریاییەوە و دووربینانە لە دژی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل هەڵسوکەوت بکات و هەڵوێستێکی پتەو و ڕوونی هەبێت دژی پلانی سازان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ڕژێمە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هەروەها ستایشی وڵاتانی چین، عومان و عێراقی کرد کە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان دا ڕۆڵی ئەرێنییان گێڕا.

سەرپەیڤ