ئادار 13, 2023 17:24 Asia/Tehran
  • موحسینی ئێژەیی: لێبوردنە گشتییەکەی ئەم دوایە ٨٢ ھەزار کەس دەگرێتەوە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، باسی لێخۆشبوون لە ٨٢ ھەزار کەسی کردووە لە میانەی لێبوردنە گشتییەکەی ئەم دواییەدا و وتیشی: ڕەنگە ئەو ژمارەیە زیادیش بکات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی»، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئاماژەی بە دوایین ئاماری لێبوردن کردووە و رایگەیاندووە، ٨٢ ھەزار کەس کەوتوونەتە بەر لێبوردن کە ٢٢ هەزار کەسیان پەیوەستە بە ئاژاوەکانی ئەم دوایەوە کە یان بڕیاریان بەسەردا شسەپێندراوەو یان پێش ھەر چەشنە بڕیاردانێک کەوتوونەتە بەر لێبوردن.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحسینیی ئیژەیی» وتیشی: ھەڵبەت ژمارەیەکی زۆر کەمیان لە زیندان دا بوونە و زۆربەیان یان لە دەرەوەی زیندان بوون یان هێشتا دۆسیەکەیان تاوتوێ نەکرابوو.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕاشیگەیاندووە کە تاوانبارانی دیکە جیا لە ئاژاوەگێڕییەکان زیاتر لە ٦٠ هەزاریان کەوتوونەتە بەر لێبوردن، کە ٢٥ هەزاریان یان لە زیندان ئازادکراون یان سزای زیندانیکردنەکەیان لە سەر لابراوە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی»،هەروەها سزای ٣٤ هەزار کەسی دیکەش لە ئەنجامی لێبوردنە گشتییەکەی ئەم دواییە کەم کرایەوە.

سەرپەیڤ