ئادار 14, 2023 13:23 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ عێراق بۆ خستنەوەگەڕی شەمەندەفەری تاران-کەربەلا

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕێگای ئاسنی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ڕێککەوتنی خستنەوە گەڕی شەمەندەفەری پێکھاتەیی تاران – کەربەلای کردووە لەگەڵ عێراق دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «سەید میعاد ساڵحی»، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شەمەندەفەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: لە میانەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە بواری شەمەندەفەر، بە تایبەت خێراکردنەوەی ڕەوتی دروستکردنی هێڵی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە و هەروەها لەسەر ئامادەیی ڕاگەیاندنی هەردوولا بۆ پێکەوە نووساندنی هێڵی ئاسن لە سنووری خوسرەوییەوە، ڕێککەوتوون.

ساڵحی وتیشی: بە سەرنجدانی سەرکەوتوو بوونی ئەزموون و پێشوازیی گونجاو سەبارەت بە خستنەوەگەڕی شەمەندەفەری پێکھاتەیی تاران بۆ کەربەلا،بەخێراترکردنەوەنی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی لێکگەییشتنە دوو قۆڵییەکان، هەردوو گەلی ئێران و عێراق تامی شیرینی خزمەتگوزاریی گواستنەوە لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە لە کاتی زیارەتی ئیمامانی مەزن(ع) دەچێژن.

پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ