دۆزرانەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی شەهید بەهەشتیی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416020-دۆزرانەوەی_ئۆتۆمبێلێکی_بۆمبڕێژکراو_لە_شەقامی_شەهید_بەهەشتیی_تاران
سەرۆک پۆلیسی تاران دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و پوچەڵ کردنەوەی لەشەقامی بەهشتیی تاران ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2023 18:49 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی شەهید بەهەشتیی تاران

سەرۆک پۆلیسی تاران دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و پوچەڵ کردنەوەی لەشەقامی بەهشتیی تاران ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، بەرپرسی پۆلیسی پایتەخت دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی شەهید بێهەشتی تاران و پوچەڵ کردنەوەی ڕاگەیاند ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی خەڵکی تاران پەیوەندیی بە بنکەی فریاکەوتنی ١١٠ی پۆلیسەوە کردو لە بارەی بوونی پاکێجێکی گومان لێکراو لەژێر ترۆمبیلەکەی دا ئاگاداری کردنەوەو، فەرمانبەرانی دەوریەی ١١٠ی تارانی گەورەش دەستبەجێ ڕوویان لەو شوێنە کرد.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا سەبارەت بەو پاکێجە گوماناوییەی کە بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە نووسابوو، پۆلیس ئەوەی لێکدایەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بۆمبای پێوەیەو دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویستی گرتەبەر بۆ پاراستنی ناوچەکە و دروستکردنی مەودایەکی ھێمن لە گەڵ ئۆتۆمبێلەکەو سنووردارکردنی هاتوچۆ لە شەقامی شەهید بەهەشتیدا.

دواتر لە ماوەی کەمتر لە 10 خولەک دا تیمی پشکنین و پوچەڵ کردنەوەی بۆمبا گەییشتنە شوێنەکە و بۆمباکەیان دامرکاندەوە.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئەوە دەرکەوتووە کە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی گرنگی لە دەزگاکانی حکومەتدا نییە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت پاڵنەری بۆمب دانانەکە ناکۆکیی تاکەکەسی بووبێت.