ئادار 19, 2023 11:46 Asia/Tehran
  • وتاردانی نەورۆزیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا (ع) لە یەکەم ڕۆژی خاکەلێوە (٢١ی مارس)

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ (٢١ی مارسی ٢٠٢٣)، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا (ع) وتارێک دەدات.

ئەم بەرنامەیە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە تاسەمەندان و زیارەتکارانی مەزارگەی ئیمامی ڕەزا(ع) ١٥:٠٠ دەستی پێ دەکات و کاتژمێر ١٦:٠٠ وتاری نەورۆزی ڕابەری مەزنی شۆڕش ئاراستە دەکرێت. ئەم بەرنامەیە بە تێروتەسەلی بە شێوەی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ لە میدیا و تۆڕەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو دەبێتەوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژانی نەورۆز لە بەر ڕێنماییە تەندروستییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی مەشهەدی پیرۆزی نەدەکرد و لە یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوەی ساڵانی ١٣٩٩ تا ١٤٠١ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە قسەی لەگەڵ گەلی ئێران دەکرد.

سەرپەیڤ