ئادار 19, 2023 17:14 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە کاربەدەستانی فەرەنسا ھەڵس و کەوتی دووفاقانەو بەکارهێنانی ئامرازانەی مافی مرۆڤ بوەستێنن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامۆژگاریی کاربەدەستانی فەرەنسای کرد کە ھەڵس و کەوتی دووفاقانەو بەکارهێنانی ئامرازانەی مافی مرۆڤ بوەستێنن.

ناسر کەنعانیی چافی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە توییتێکدا ئاماژەی بە نائارامییەکانی فەڕەنسا کرد و نووسی: ئەو کارەی پۆلیسی فەڕەنسا لە مەڕ ھانابردن بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە جێگای قبوڵ نییە و پابەندنەبوونی حکومەتی فەرەنسا بە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەر دەخات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامۆژگاریی حکومەتی فەڕەنسای کرد کە دووربکەوێتەوە لە ھەڵس و کەوتی دووفاقانەو بەکارهێنانی ئامرازانەی مافی مرۆڤ و، ھانابردن بۆ توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران ڕابگرێت.

Image Caption

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی فەڕەنسا پەنای بۆ شێوازی توندوتیژی بردووە، لەوانە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و کەرەستەی دژە سەرھەڵدان بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکانی پەیوەست بە ھەمواری یاسای خانەنشینی لەم وڵاتەدا. وێنە بڵاوکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی شەممەی فەرەنسا ئەوەی دەرخستووە کە ئەم خۆپیشاندانانە بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە.

Image Caption

سەرەڕای فەرمانی حکومەتی فەرەنسا کە هەر جۆرە گردبوونەوەیەک لە شاری پاریس قەدەغە دەکات، بەڵام بۆ سێیەم شەوی لەسەر یەک چەند هەزار کەسی ئەم شارە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ھەمواری یاسای خانەنشینیی حکومەتی مەکرۆن.

Image Caption

خۆپیشاندەرانی فەرەنسا لە خۆپیشاندانەکەی ئێوارەی شەممەدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی "ئیمانوێل مەکرۆن"یان لە سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە کرد، کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و کەرەستەی دژە سەرھەڵدان وەڵامیان دانەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا، لە کاتی نائارامییەکانی شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینیی ئەم وڵاتە، کە دوابەدوای ناڕەزایەتی دژی ھەمواری یاسای خانەنشینیی حکومەتی مەکرۆن بەڕێوەچوو، لانیکەم ٣١٠ کەس دەستگیرکران.

سەرپەیڤ