ئادار 19, 2023 19:59 Asia/Tehran
  • پاشای عەرەبستان سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ ڕیاز بانگهێشت

«محەمەد جەمشیدی» جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند:پاشای عەرەبستان بانگهێشتی «ڕەئیسی»ی کردووە بۆ سەردانی ڕیاز.

ئێران و عەرەبستان ١١ مارس  دوای ٧ ساڵ ڕێککەوتن لەسەر بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانیان و بڕیاردرا لە دوو مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکتر بکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «محەمەد جەمشیدی» جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: جەنابی«سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان، لە نامەیەکدا بۆ «ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و برا، بانگهێشتنی بەڕێزی کرد بەمەبەستی ئەنجام دانی سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیازو داوای بەهێزکرانی هاوکاری ئابووری و ناوچەیی کرد.

«جەمشیدی» ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لەم بانگهێشتنە کرد و جەختی لە ئامادەیی وڵاتیش بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ عەرەبستان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاندووە: بەم زووانە لەگەڵ «فەیسەڵ بن عەبدولڕەحمان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆدەبێتەوە.

سەرپەیڤ