ئادار 21, 2023 20:48 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان سەرلێشێواو و دۆش داماون

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نێو حەشیمەتی بەربڵاوی زیارەتکاران و چۆڵگەنشینانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) وێڕای ئاماژە کردن بە سەرلێشێواویی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، جەختی کرد: ئەمریکییەکان سەرلێشێواو و دۆش داماون.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (سێشەممە)، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، لە نێو حەشیمەتی بەربڵاوی زیارەتکاران و چۆڵگەنشینانی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) لە مەشھەدی پیرۆز وتی: ڕێبازو سیاسەتی نیزامی ئێران لە ناوچەکەدا ڕوونە و ئێمە دەزانین چی دەکەین، بەڵام ئەمریکییەکان سەریان لێ شێواوەو دۆش داماون، چونکە ئەگەر لە ناوچەکەدا بمێننەوە، هاوشێوەی ئەفغانستان، ڕووبەڕووی ڕق و کینەی ڕوولەپەرەی گەلان دەبنەوە و ناچار دەبن ناوچەکە بەجێبهێڵن و ئەگەریش بڕۆن، بەرژەوەندی و تەماحکارییەکانیان لەدەست دەدەن کە ئەم سەرلێشێوانەش نیشانەی لاوازبوونی ئاشکرایانە.

بەڕێزی «کودەتا، بایکۆت، فشاری سیاسی، هێرشی میدیایی دەگمەن، پیلانگێڕیی ئەمنی و گەمارۆ ئابوورییە چەتوونەکان»ی بە سوچێکی پیلانگێڕیی بەردەوامی دوژمنان ناوبرد و وتیشی: لە گەڕی ئەم دواییەی وەھا دوژمنایەتیگەلێک دا، سەرۆکەکانی ئەمریکاو هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی بە ئاشکرا پشتگیرییان لەو ئاژاوەگێڕییانە کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەستیپێکرد و هەوڵیاندا لانیکەم بە هەموو جۆرە چەک و پشتیوانییەکی سیاسی، دارایی، ئەمنی و میدیایی کۆماری ئیسلامی لاواز بکەن، بەڵام لە مەیدانەکەدا، تەواو پێچەوانەی ئەم ئامانجە هاتە دی و کۆماری ئیسلامی بەسەر ئەم پیلانگێڕییە جیهانییەدا سەرکەوت و نیشانی دا کە بەهێز و تۆکمەیە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، پێشکەوتن لە زانست و تەکنەلۆژیاو وەستان لە ڕیزی وڵاتانی ھەڵکەوتەی جیهان لە بوارەکانی وەک نانۆ و بایۆتەکنەلۆژیا، پێشکەوتن لە بوارەکانی تەندروستی، ھەوافەزا، ئەتۆمی،بەرگری،ژێرخانی،ناوەندە پزیشکی و تەندروستییەکان، پاڵاوگەکان و بوارەکانی تری  بیرخستەوە و ڕایگەیاند: لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوەشدا هەوڵەکانی دوژمنان بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران شکستی هێناوەو کۆماری ئیسلامی بە بەهێزکردنی لە سەداسەدی  پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسیا ، لەمەبەدوا لە سەر فراوانکردنی پەیوەندیی سیاسی، ئابووری ، زانستی و تەکنیکی لەگەڵ وڵاتانی گرینگی ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەندامبوون لە هەندێک پەیمانی گرنگی ناوچەیی و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەفریقاو ئەمریکای لاتین پێشهاتەکانی ترن لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە، جگە لەوەش ئێمە لە ئەوروپییەکان توڕە نین و ئەگەر واز لە گوێڕایەڵی ئەمریکا بهێنن ئامادەین لەگەڵیاندا کاربکەین .

سەرپەیڤ