ئادار 29, 2023 14:48 Asia/Tehran
  • «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «لاڤرۆڤ» دیدارو وتووێژی کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەم دیدارەدا گرینگترین پرسه دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی مۆسکۆی کردووە، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە بابەتی دووقۆڵی و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕای گۆڕییەوە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەدەم گەییشتنی بە مۆسکۆ، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە لەگەڵ «لاڤرۆڤ» باس لە پرسی بەرجام و پرسە دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات. 

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ڕایگەیاند که هاوکاریی بەرگریی نێوان ئێران و ڕووسیا له دژی هیچ لایەنێک نابێت و وتیشی: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردووک  وڵات له ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا پتر له 3.5 هێنده پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ