ئادار 30, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: هەموو بژاردە سەربازی و سیاسییەکان لە ململانێ لەگەڵ گەلی ئێراندا شکستیان هێناوە

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو بژاردە سەربازی، ئەمنیەتی، سیاسی و فەرهەنگییەکانی دوژمنان لە ململانێی دژ بە گەلی ئێران شکستیان هێناوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، لە سەروبەندی ١٢ی خاکەلێوەو ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەی کردن بەمەی کە هەموو بژاردەی سەربازی، ئەمنی، سیاسی و فەرهەنگیەکانی دوژمنان لە ململانێی دژ بە گەلی ئێران شکستیان هێناوە، وتیشی:

دوژمنان لە سەرەوەی ھەموویانەوە، ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا و زایۆنیزمی نێودەوڵەتی، بە خەیاڵێکی بەتاڵەوە، لایان وابوو کە بە دروستکردنی شەڕێکی پێکھاتەیی و لەشکرکێشان بۆ سەر شەقامەکان بە ھۆی  هێزی سەوادەی خۆیانەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی خەڵک، دەتوانن پتەومەندیی جەماوەریی ئەم حکومەتە بخەنە مەترسییەوە، بەڵام ئامادە بوونی ملیۆنیی جەماوەری بەرچاوڕوون و خۆڕاگر و بە پەرۆشی ئێران لە ڕێپێوانەکەی ٢٢ی ڕێبەندان دا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ھەڵسەنگاندنی دوژمنان چەندە ھەڵە بووە.

سەرپەیڤ