ئادار 30, 2023 20:32 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران: گۆڕانی کەشوهەوا قەیرانێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانە

باڵوێزو جێگری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گۆڕانی کەشوهەوا قەیرانێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانە، داخ و مەخابنی خۆی لە پابەندنەبوونی وڵاتانی پێشکەوتوو بە گۆڕانی کەشوهەوا دەربڕی.

«زەهرا ئیرشادی» باڵوێزو جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە،لە لێدوانێکدا بەدەربڕینی ئەمەی کە گۆڕانکارییە توندەکانی کەشوهەوا دەتوانێت گەشەسەندنی پاوەجێی هەموو وڵاتان لاواز بکات و وتیشی: جێگەی داخە کە وڵاتانی پێشکەوتوو کە بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم کێشە تازانەی جیھانیان لە ئەستۆیە ، بەردەوامن لە پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانیان بەتایبەتی بەرامبەر بە وڵاتانی ڕوولەگەشە.

«ئیرشادى» ڕاشیگەیاند: جگە لە نەبوونی گەشەسەندن و نەبوونی تەکنەلۆژیاو نەبوونی زانیاری تەکنیکی و نەبوونی سەرچاوەی دارایی پێویست، سزای تاکلایەنەی نایاسایی گرنگترین ئاستەنگن کە ڕێگری لە وڵاتانی ئامانج دەکەن لەمەڕ پابەندبوونیان بە پاراستنی ژینگە.

جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: وڵاتانی گەشەسەندوو کە گەورەترین ڕۆڵیان لە گۆڕانی کەشوهەوادا بینیوە، پێویستە بە جددی ئەرکەکانیان لەم بوارەدا بەجێ بێنن و یارمەتیی وڵاتانی ڕوولەگەشە بدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا.

سەرپەیڤ