نیسان 03, 2023 23:33 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: حکومەتی عێراق پابەند بووە بە دەرکردنی تاقمە دژە شۆڕشەکان لەو وڵاتە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، دوای هێرشی موشەکی بۆ سەر بارەگاکانی دژە شۆڕش لە باکوری وڵات، حکومەتی عێراق پابەندبووە بە چەکداماڵین و دەرکردنی ئەو گرووپانە لە خاکی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار «محەمەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەو هێزانە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی بنەڕەتییان لە دابینکردنی ئاسایش و بەرگریدا ناوە ڕایگەیاند: بە موشەک پێکانی بارەگاکانی دژە شۆڕشەکان لە باکوری عێراق، ڕەوانەکردنی گروپێکی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ یەکەمجار بەرەو ھەموو شوێنێکی دنیا، ئەنجامدانی چەندین مەشقی ڕێکخراو، سەربازی، پێکهاتەیی و نێودەوڵەتی، هەڵدانی چەندین مانگی دەستکرد و جێگیرکردنی لە خولگە، ناس کردن و پوچەڵ کردنەوەی کردەوەی سیخوڕی و تیرۆریستیی دوژمنان لە شارەکانی وەک مەشهەد و ئیسفەهان، لەو ھەنگاوانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بوو کە لە ئەنجام دا ئاسایشی بۆ وڵات بە دیاری هێنا.

سەرلەشکر «باقری» هەروەها ئاماژەی بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران دا کرد و وتیشی: دوژمنان هەموو هێزەکانیان لە شەڕی یەکگرتووی تەواوەتی دژ بە ئێران بەکار هێنا، بەڵام لەم شەڕەدا هێزە چەکدارەکان و بەسیجی ئێران گەشاوەیان درەوشایەوە و پاشەکشەیان نەکرد ئارامی بۆ وڵات گەڕێنرایەوە و شەهیدانی ئازیزیش بەم شێوەیە قوربانی کران.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە زۆرێک لە بیرمەندان و سیاسەتمەدارانی ئەمریکی دان بەو ڕاستییەدا دەنێن کە پێشهاتە جیهانی و ناوچەییەکان بە ئاراستەی لاوازبوونی ئیستکباری جیهانی و داڕمانی ڕژێمی زایۆنی و دەسەڵاتگرتنی تەوەرەی ئێران و تەوەرەی خۆڕاگری دەڕواتە پێشەوە.

سەرلەشکر«باقری» پێشی داگرت کە ئەو سەرلێشێواوییە توندەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەدی دەکرێت، ڕووداوێکی بچووک نییە؛ چونکە سەرۆکی ئەم دەسەڵاتە ساختەیە حەوت جار ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل دەڕوخێت و تەنانەت پێشنیاری ئەوە دەکەن کە یادی ٨٠ ساڵەی نابینین.

سەرپەیڤ