گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتی ئێراندا
نیسان 11, 2023 16:47 Asia/Tehran
وتەبێژی حکومەتی ئێران گۆڕینی وەزیری جیھادی کشتوکاڵ و سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێرانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، "عەلی بەهادریی جەهورمی"، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: «سەیید مەسعود میرکازمی» سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە،«سەیید جەواد ساداتی نەژاد»، وەزیری جیھادی کشتوکاڵ ، ئەو بەرپرسانەن کە لە کابینەی حکومەتی ئێران دابڕان.
بەپێی ڕاگەیاندنی«بەهادری جەهورمی»، «داود مەنزوور» لە ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران شوێنی «میرکازمی»ی گرتەوە و هەروەها «سەیید محەمەد ئاغامیری»ش وەک سەرپەرشتی جیهادی کشتوکاڵی ئێران دەستنیشان دەکرێت.