نیسان 12, 2023 15:06 Asia/Tehran
  • خوێن بەخشینی کورد لە شەوانی قەدردا

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی «گواستنەوەی خوێن»ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە یەکەم شەوی قەدر (١٩ ڕەمەزان) ٦٠٠ کەس چوونەتە ناوەندە گەڕۆکەکانی کۆکردنەوەی خوێن لە شارەکانی سرێش ئاواو بیجاڕو لەو ژمارەیەش ٣٠٠ کەسیان فریای خوێن بەخشین کەوتوون.

«محەممەد سەعید کەریمیان» ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: شەوی یەکەمی قەدر، ٢٠٠ کەس چوونەتە ناوەندی گواستنەوەی خوێن لە سیریش ئاباد، لەو ژمارەیەش ١٥٠ کەس خوێنیان بەخشیوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، ناوەندی کۆکردنەوەی خوێن لە سەنتەری تەندروستی و چارەسەریی شەهیدانی ئەم شارە دامەزراوە، وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا یەدەگی خوێن لە وڵات و پارێزگاکە کەمدەبێتەوە، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین بە نەزر کردن و بەخشینی خوێن یارمەتیی ناوەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان بدەن لە ئاراستەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکان.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی «گواستنەوەی خوێن»ی پارێزگای کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: شەوی ١٩ی ڕەمەزان، سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکیی بیجاڕیش خوێنبەخشانی ئەم شارەی وەرگرت و بەپێی ڕاپۆرتی فریاکەوتنی پزیشکیی بیجاڕ، لە کۆی ٤٠٠ خوێنبەخش، ١٦٢ کەسیان وەرگیران و دواجار ١٥٠ کەسیان فریای خوێنبەخشین کەوتن.

وتیشی: ئەم پلانە لەلایەن ڕێکخراوی گواستنەوەی خوێنی پارێزگای کوردستانەوە هەموو ساڵێک لە شەوانی قەدر دوای بەربانگ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ١:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بنکەی گواستنەوەی خوێن جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ئەم بنکەیە لە شەوانی ٢١ و ٢٣ی ڕەمەزان دەکرێتەوەو ئامادەی وەرگرتنی خوێن لە هاووڵاتیانە.

سەرپەیڤ