نیسان 13, 2023 21:57 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: مۆدێلی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەفغانستان پێویسته له لایەن دامەزراوه نێودەوڵەتییەکانەوه پاڵپشتی بکرێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،جەختی لەوە کردەوە کە کێشە چڕەکانی ناوچەکە بە تایبەت لە ئەفغانستان بە پێشکەشکردنی مۆدێلی هاوکاری و پشتیوانی لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە چارەسەر و بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» ڕۆژی (پێنجشەممە) لە وتارەکەی نێو کۆبوونەوەکەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا پێشەنگ بووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە یارمەتیدانی ئەفغانییەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان گێڕاوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی:قبوڵکردنی سەدان هەزار پەنابەری نوێی ئەفغانی کە ژمارەی دانیشتوانی ئەفغانستانی لە ئێرانی گەیاندووەتە ملیۆنان کەس، بارگرانییەکی قورسە کە بە لەبەرچاوگرتنی بایکۆتەکانی دڕندانەی ئەمریکا بۆ سەر نەتەوەی ئێران و بێبەشکران لە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان، ئەوپەڕی سیاسەتی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی ئەفغانستان دەردەخات.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جگە لە بەرپرسیارێتی لەناوبردن و کوشتن و دروستکردنی هەلومەرجی سەختی ئێستای ئەفغانستان، بە تەواوی بەرپرسیارن لە پشتیوانیکردن و ڕێنماییکردنی داعش و گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکانیش لە باشوور و باکوری ئەفغانستان دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ئەزمونی چەند دەیە نائارامی لە ئەفغانستان نیشان دەدات کە تاکە ڕێگە بۆ دامەزراندنی ئاشتی و سەقامگیری لەم وڵاتەدا ئامادەبوون و بەشداریی هەموو نەتەوە و گرووپەکانە لە حکومەت و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیردا.

سەرپەیڤ