نیسان 14, 2023 07:29 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەمەرقەند/ «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» گەڕایەوە بۆ تاران

«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان سەردانی سەمەرقەندی کردبوو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئەم شارەی بەرەو تاران بەجێ هێشت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» هەروەها لە دووهەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی ئێران، ڕووسیا، چین و پاکستان سەبارەت بە ئەفغانستان بەشداری کردووە.

ناوبراو لە وتارەکەیدا لەم دیدارەدا ڕۆژی پێنجشەممە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا پێشەنگ بووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە یارمەتیدانی ئەفغانییەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکەیان گێڕاوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جگە لە بەرپرسیارێتی لەناوبردن و کوشتن و دروستکردنی هەلومەرجی سەختی ئێستای ئەفغانستان، بە تەواوی بەرپرسیارن لە پشتیوانیکردن و ڕێنماییکردنی داعش و گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکانیش لە باشوور و باکوری ئەفغانستان دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەزمونی چەند دەیە نائارامی لە ئەفغانستان نیشان دەدات کە تاکە ڕێگا بۆ چەسپاندنی سەقام و  ئاشتی لەم وڵاتەدا ئامادەبوون و بەشداریی هەموو نەتەوە و گرووپەکانە لە حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرە.

سەرپەیڤ