نیسان 14, 2023 07:54 Asia/Tehran
  • بانگێشتنێک لە مەریوانەوە

زانایان و پیاوانی ئایینیی شاری مەریوان بەیاننامەیەکیان بۆ ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر ڕۆژووگران و نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەرکردو بانگهێشتنی خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەکەیان کرد بۆ بەشداریکردنی بەرفراوان لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس دا.

لەدەقی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: مزگەوتی ئەقساو شاری کۆنی قودس دوای هێرشی هێزە سەرکوتکارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو هێرشی دڕندانە بۆ سەرنوێژخوێنان و ڕۆژووگرانی نێو مزگەوتەکە، کۆمەڵێکی زۆرلە نوێژخوێنانی بێ دەرەتانیان لەکاتی نوێژکردندا بریندارارو دەستگیرکرد.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: مزگەوتی ئەقسا بەهایەکی گەورەی هەیە،شوێنی پڕبەرەکەت و شوێنی ژیان و ناردنی پێغەمبەرانی ئیلاهییە، یەکەم قیبلەی موسڵمانان و بەتایبەت شوێنی بەرزبوونەوەو میعراجی ئاسمانیی پێغەمبەری خودایە (ص)ـە. ئەم دەستدرێژیانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سوکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسا دێتە ئەژمار.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم هێرشە دووبارە و مەبەستمەندانەی داگیرکەران بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان و موسڵمانانی بێ بەرگریی فەلەستین ، دەرئەنجامی دەربازبوونی بەردەوامی داگیرکەران لە لێپرسینەوە و خیانەت  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پرسی فەلەستینە.

هەروەها هاتووە: کەمپەینی درۆو دەلەسەو چەواشەکاریی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکەر سەبارەت بە پاراستنی دۆخی ئێستای مزگەوتی ئەقسا هەوڵێکی ڕوونە بۆ بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی و پەردەپۆشکردنی پێشێلکاری و تاوانەکانیان بەرامبەر بە قودس و پیرۆزگاکانی.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئێمەی زانایانی شاری مەریوان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دڕندەکارییانە،داوای بەدواداچوونی کۆڕوکۆڕبەندەکانی جیهان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جیهانی ئیسلام  بەرامبەر بەم کارە قێزەون و نامرۆڤانەیە دەکەین و لە ھەموو خەڵک دەگێڕینەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس بکەن.

سەرپەیڤ