بڕیارنامەی ڕێپێوانی سەرتاسەریی ڕۆژی جیهانیی قودس؛ یەکگرتوویی، کلیلی زاڵبوون بەسەر ئیستیکباری جیهانی دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416917-بڕیارنامەی_ڕێپێوانی_سەرتاسەریی_ڕۆژی_جیهانیی_قودس_یەکگرتوویی_کلیلی_زاڵبوون_بەسەر_ئیستیکباری_جیهانی_دایە
بەشدارانی ئێرانیی ڕێپێوانی سەرتاسەریی یەموڵڵای ڕۆژی جیھانیی قودس ڕایانگەیاند: یەکگرتوویی کلیلی زاڵبوون بەسەر ئیستیکباری جیهانی دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2023 10:16 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی ڕێپێوانی سەرتاسەریی ڕۆژی جیهانیی قودس؛ یەکگرتوویی، کلیلی زاڵبوون بەسەر ئیستیکباری جیهانی دایە

بەشدارانی ئێرانیی ڕێپێوانی سەرتاسەریی یەموڵڵای ڕۆژی جیھانیی قودس ڕایانگەیاند: یەکگرتوویی کلیلی زاڵبوون بەسەر ئیستیکباری جیهانی دایە.

لە دەقی بڕیارنامەی ڕێپێوانی سەرتاسەریی ئینتیفازە و ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵدا هاتووە: ٤٤ ساڵ بەسەر دەستپێشخەریی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرکردایەتیی ژیرانەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سیاسەت و ستراتیژییە شەیتانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی کۆشکی سپی لە دروستکردنی ئاسایشی سەقامگیر بۆ زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دا شکستیان هێناوەو ڕژێمی داگیرکەرو کاتیی زایۆنی لە بەرامبەر پێشهاتە نوێیەکانی بەرەی خۆڕاگریدا بە خێرایی ڕێگای لەنێوچوونی یەکجاری تێپەڕ دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا لەسەر بەهێزکردن و پشتیوانیی خۆڕاگری دژە زایۆنی وەک تاکە ڕێگاچارەی پرسی فەلەستین، گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی لە هەموو جیهان و بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمێکی هەمەلایەنەو ئازاد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی داهاتووی ئەم وڵاتە جەختیان لەسەر کراوەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی بێدەنگی و خەمساردیی کۆڕوکۆبوونەوەکانی جیھان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە تاوانەکانی دڕندانەی زایۆنیستەکان، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە کە لە بارەی ھەڵپەساردنی ئەندامێتیی ڕژێمی داگیرکەر، ڕەگەزپەرست و منداڵکوژی زایۆنی لەو ڕێکخراوەیەو کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی تر وەک داخوازییەکی کەسایەتییە مافناسان و پارێزەرانی بەناوبانگی جیهانی هەنگاو ھەڵگرێت.