نیسان 14, 2023 16:42 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: خۆڕاگری، ڕێگای سەرکەوتن و پێشکەوتنە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران خۆڕاگریی بە ڕێگای سەرکەوتن و پێشکەوتن زانی و وتی: یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ئێمە بە ڕێڕەوی خۆڕاگری و پشتبەستن بە نەریتە ئیلاهییەکان و بە جەماوەری کردنی بەرەی خۆڕاگریدا تێدەپەڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، «محەمەد باقر قالیباف»، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینیی ئەمڕۆ لە تاران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە، ئەم ڕۆژەی وەک یادگاری ئیمام خومەینی (ڕە) ناوبردو بە ئاماژەدان بە مێژووی پێکهاتنی ڕژێمی زایۆنی، وتیشی : لەگەڵ ھاتنەمەیدانی ئوممەتی ئیسلامی و ھەروەھا پێشکەوتنی ڕێبازی شۆڕشی ئیسلامی، پەردە لە ڕووی ڕژێمی تاوانکارو منداڵکوژ و ناڕەواو خوێنمژی زایۆنی ھەڵدرایەوەو ئەمڕۆش لە سایەی خێرو بەرەکەتی قودس، موسڵمانان دەتوانن بەرتر لە ھەموو کاتێک بڵێن؛ تەواوی قودس پایتەختی تەواوی فەلەستین و فەلەستین پایتەختی جیهانی ئیسلامە.

قالیباف بە ئاماژەدان بە تەفەڕنجی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەڕ ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی ئیسلام لەگەڵ داعش وتی: داعش پڕۆژەیەکی تەواو زایۆنیستی و ئەمریکی بوو بۆ داڕزاندنی وڵاتانی ئیسلامی لە ناوەوە، بۆ ئەوەی موسڵمانان بە شەڕێکی ئایینی دژی یەکتر تێوەگلێن.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەرەی ئیستکبار هەوڵی دا پرسی قودس و فەلەستین لە پرسی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان دوور بخاتەوە، بەڵام ڕۆژی قودس و بەرەی خۆڕاگری ڕێگەیان پێنەدا.

قاڵیباف ئاماژەی بەوەش دا: ڕۆژی قودس ئەوەی بۆ دەرخستین کە ڕێگای سەرکەوتن و پێشکەوتنمان ڕێگای خۆڕاگرییە. یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ئێمە بە ڕێگای بەرخۆدان و پشتبەستن بە نەریتە ئیلاهییەکان و بەجەماوەری کردنی بەرەی بەرخۆداندا تێدەپەڕێت.

سەرپەیڤ