نیسان 14, 2023 18:03 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: نیشانەکانی سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەق دا دەرکەوتووە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: لە ڕۆژی قودس ڕۆژی ڕابوونی ئیسلامی و هۆشیاریی خەڵکی جیهان لە بەرامبەر تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی نیشانەکانی سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەقدا زیاتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە.

«محەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ (هەینی) لە پەراوێزی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: لە چەند دەیەی ڕابردوودا داکۆکییەکی زۆر لە ڕژێمی زایۆنی کراوەو سەرەڕای ئەوەی کە ئەم ڕژێمە هەموو بڕیارنامەکانی پێشێل کردووەو جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێ خستووە و بە ساختەکاریی میدیایی مافی مرۆڤی خەڵکی پێشێل کردووە، بەڵام ئەمڕۆ ئیدی ساختەکردنی ئەو ڕاستیانە و پێشێل کردنی ئەو مافانەی بۆ ناڕواتە پێش.

ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ھزری زایۆنیستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تێکداوە، وتیشی: زایۆنییەکان تاڵان و داگیرکاری و چەوساندنەوەیان چڕتر کردووەتەوەو ئەمڕۆ ڕۆژی ڕاچەنینی ئیسلامی و هۆشیاریی خەڵکە و ئەم نیشانانە لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەبینرێن.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە: پێگەی گەلی ئێران لە هەموو قۆناغەکانی شۆڕشدا مۆدێل و بارستاییەکە بۆ خەڵکانی جیهان کە دەتوانرێت بۆ سەرکەوتنی وڵاتانی ستەملێکراوی دیکەی جیهان و ڕزگاربوون لە ھژموونی پاوانخوازان بەکار بھێندرێت.

سەرپەیڤ