نیسان 16, 2023 16:37 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەگەر هەنگاوی ژیرمەندانە بگیردرێتەبەر، ئەگەری شکست پێهێنانی لێکدانەوەکانی دوژمن هەیە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەگەر هەنگاوی ژیرمەندانە بگیردرێتەبەر، بۆی ھەیە پلان و لێکدانەوەکانی دوژمن شکستی پێ بھێندرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی دیدار لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەو هێزانەی بە پێی فەرمایشتی ئیمامی عەلی(ع) بە سیاج و شوورەی پتەوی وڵات و گەل ناوبردو جەختی لەوە کردەوە کە: ئەم پێگەیە زۆر گەورەیەو بەرپرسیارێتی قورس لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە سوپاس بۆ خوا هێزە چەکدارەکان بە تێگەییشتن لەم پێکە جێی شانازییە خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن.

بەڕێزی بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە جۆڵەو پێشکەوتنی بەردەوامی نێوهێزە چەکدارەکان وتیشی: لە هیچ ئاستێکدا بەسەندە بە هێزو پێشکەوتن مەکەن و بێ وچان هەنگاو ھەڵگرن.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی وەک بەڵگە ھێنایەوەو ئامادەکاریی بەردەوامی لە ڕیزی فەرمانی خودا و مایەی ترسی دوژمنانی خودا و گەل زانی و وتیشی: هەڕەشە قەت بە یەکجاری ناڕەوێتەوە ، بۆیە پێویستە ھەتا دەتوانن ئامادەکارییەکانتان زیاد بکەن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ ڕاگرتنی دوژمنان و وریا بوون بەرامبەر بە پلاندانەرانی پشت پەردەی بە پێویستییەکی ڕەها زانی.

فەرماندەی ھێژای تێکڕای هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە شەڕخوازیی هێزە سەرەڕۆیە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان وتی:ئیستیکبار لەهەرشوێنێکدا کە ھەست بە قازانجێک بکات پێکدادانێک دەست پێ دەکات. تەرکیزکردن و وردبینی لەسەر پلانە درێژخایەنەکانی دوژمن خاڵێکی گرینگی دیکە بوو کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای هێزە چەکدارەکان جەختی لەسەر کردەوە.

بەڕێزی لەهەمان چوارچێوەدا وتیشی: تەفەڕنجدانی پلانی پێنج یان دە ساڵەکانی دوژمن باش و  پێویستە، بەڵام دەبێ  پلانە نێوان ماوەو درێژماوەکانیشی لەبەرچاو بگیرێت و چاودێری بکرێت.

فەرماندەی ھێژای تێکڕای هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بەو دوو شەڕەی کە ئەمریکا نزیکەی دوو دەیە لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێکرد، وتی: ئەمریکییەکان بەرژەوەندییان لە عێراق و ئەفغانستان هەبوو، بەڵام ئامانجی کۆتاییان ئێرانی ئیسلامی بوو، کە بەهۆی بناغەی زۆر بەهێزی شۆڕشی ئیسلامی، ئەوان لەو سەرەڕۆیی و دوائامانجەیان شکستیان هێنا.

بەڕێزی بارودۆخی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستیی وەک نموونەیەکی دیکەی ئەم جۆرە شکستانە هێنایەوە و وتی: ئۆپراسیۆنی دژە فەلەستینیی ڕژێمی زایۆنی لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوودا کاردانەوەی تایبەتیی لە جیهاندا نەبوو، بەڵام ئەمساڵ خۆپیشاندان لە دژی تاوانەکانی تەنانەت لە ئەمریکا و ئینگلتەرا ڕوو دەدات.

فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران خافڵ نەبوون لە دوژمنیان ھاوتەریب لەگەڵ بڕواھەبوون بە شکست ھێنانی بە گرینگ زانی و وتیشی: لە هیچ قۆناغێکدا نابێت لە فێڵ و پیلانەکانی دوژمن خافڵ بین.

سەرپەیڤ