نیسان 17, 2023 12:30 Asia/Tehran
  • کرانەوەی باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان ھەتا ٩ی مای

بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی ئێران و عەرەبستانی ھەتا نۆھەمی مای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «عەلیرەزا عینایتی» بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنێک کە کراوە، ھەتا ٩ی مای ٢٠٢٣ باڵوێزخانەکانی ئێران و عەرەبستان دەکرێنەوە و وەزیرانی دەرەوەی ئەم دوو وڵاتەش لەم ماوەیەدا یەکتر دەبینن.

عینایەتی بە ئاماژەدان بە سەردانی شاندەکەی عەرەبستان بۆ تاران وتی، ئەم شاندە سەردانی باڵوێزخانەکەیان لە تاران کردووە و ڕۆژی هەینی بەرەو مەشهەد بەڕێکەوتوون و کونسوڵخانەی گشتی خۆیان لەم شارەش دا بەسەر کردووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم شاندەی عەرەبستان دەگەڕێتەوە ڕیاز و دواتر شاندێکی دیکە لە عەرەبستانەوە بەرەو ئێران بەڕێدەکەون سەبارەت بە چۆنیەتیی کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە.

عینایەتی هەروەها باسی لە سەردانی شاندی ئێران بۆ عەرەبستانیش کرد، چوارشەممەی ڕابردوو دوو شاندی تەواو لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەو عەرەبستان بەڕێکەوتن، شانێکیان لە ڕیاز جێگیر بوو و شاندەکەی تریان لە جددە پێشوازیی لێکرا.

بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەواڵە بڵاوکراوەکانی پەیوەست بە سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ئیمارات و کاتی سەردانەکەشی ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ئیمارات لە چوارچێوەی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوادا ئەنجام دەگرێ  ھەڵبەت دیارە ئەم بابەتە پەیوەستە بە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوەکە ئاستی بەشداریکردن لەم لوتکەیەدا دیاری دەکات.

عینایەتی هەروەها سەبارەت بە سەفەری سوڵتانی عومان بۆ تاران وتی، ئەم سەفەرە بە دڵنیاییەوە لە بەرنامەی کاردایە و ئێران لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عومان بۆ دیاریکردنی کاتی ڕێکی ئەم سەفەرە.

سەرپەیڤ