نیسان 17, 2023 14:36 Asia/Tehran
  • ھەناردەی کەل و پەل لە پارێزگای کوردستانی ئێرانەوە ٤٢٢ ملیۆن دۆلار دراڤی دەرەکیی ھێناوەتە نێو وڵاتەوە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: هەناردەی کەل و پەل لە گومرگی ئەم پارێزگایەوە ٤٢٢ ملیۆن دۆلار دەستکەوتی ھەبووە.

«خەلیل حەیدەری» بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند؛ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن کەلوپەل بە بەهای ٤٢٢ ملیۆن دۆلار لە سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

وتیشی: کاڵاو کەل و پەلە ھەناردەکراوەکان ٥٢%ی بەرهەمی کشتوکاڵی، ٣٠%ی بەرهەمە کیمیایی و کانزایی و  18% ی بەرهەمی پیشەسازی بووە.

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کوردستان ھەروەھا وتی: لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣٩ ھەزار تۆن کاڵاو کەل و پەل بە بایی ١٥٥ ملوێن دۆلار لە بوارگەکانی ئەم پارێزگایەوە ھاوردەی وڵات کراوە.

بە پێی هەواڵێکی دیکە، بەڕێوەبەری بازرگانیی ناوچەی ئازادی «ماکۆ» لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانیش باسی هەناردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی ئەم ناوچەیەی کردووە بە بەهای نزیکەی ١١ ملیۆن دۆلار.

 

سەرپەیڤ