نیسان 19, 2023 16:01 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: خەڵکی کوردستان ڕقیان لە گروپە جوداخوازەکانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە شەهیدکرانی ١١ مامۆستای ئایینی ئەھلی سوننەی کوردستان بە دەستی ئیستیکبار، وتیشی: شەهید کردنی ناڕەوای ئەم مامۆستا ئایینیانە لە مانگی ڕەمەزاندا بووە هۆی بێزاریی زیاتری خەڵکی کوردستان لە تاقمە جوداخوازەکان.

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ یادی «مامۆستا ئایینییە شەهیدەکانی مانگی ڕەمەزانی کوردستان» نووسی: هەرچەندە شەهیدبوونی ئەو پیاوە گەورانە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوە بۆ ئێران و کوردستان، بەڵام شەهیدبوونی مەزڵومانەیان بوو بە مایەی ڕیسوایی بکەرانی ئاشکراو نھێنیی ئەم ڕووداوە و ڕق و بێزاریی زیاتری جەماوەری کوردستان بەرامبەر بە بیروبۆچوون و کرداری تاقمۆکە جوداخوازو ڕەوتە نەیارەکانی لێ کەوتەوە.

ڕەئیسی وتیشی: بە دڵنیاییەوە خوێنی پاکی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی دیکەی ئوممەتی ئیسلامی ڕێگا بۆ قودسی پیرۆز و ڕزگارکرانی یەکەم ڕووگەی موسڵمانان لە ژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکەرو ڕوو لە ڕووخانی ئیسرائیل خۆش دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕاشیگەیاند، خاکی پاکی کوردستان و قوتابخانە ئایینی و مزگەوتە ئاوەدانەکانی ئەم مەڵبەندە کە بۆ چەندین سەدە شوێنی دەرکەوتنی کەسایەتییە جێی شانازییە زانستی و فەرهەنگییەکانی ئوممەتی ئیسلامی بووە،لەئێستاش دا بەوپەڕی پاوەجێیی و لێبڕاوییەوەو بە پاڵپشتیی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ڕێبازە پیرۆزە بە شانازییەوە بەردەوام دەکەن.

یادمانی «مامۆستا ئایینییە شەهیدەکانی مانگی ڕەمەزانی کوردستانی ئێران» و ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆپیرۆزەکان «میلاد حەیدەری» ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە ئامادەبوونی بەرپرسان، زانایان، ئیمامانی جومعە و کۆمەڵێک لە جەماوەری شاری سنە، بەرپا کرا.

سەرپەیڤ