نیسان 19, 2023 16:18 Asia/Tehran
  • ڕەچەشکاندنی ئێران لە هەناردە کردن بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران بە ئاماژەدان بە ژمارەی پێوانەیی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ڕایگەیاند: هەناردە کردن بۆ عێراق لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار.

«فەرزاد پیلتەن»، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا هەناردەی ئێران بۆ عێراق نزیکەی 15% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی ئەو ئامارەی گومرگی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا، کە ئەمەش وەک ئاستێکی تازەو ناوازە لە هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق لەبەرچاو دەگیرێت.

«پیلتەن» جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق وەک یەکێک لە هاوبەشە ستراتیژییەکانی ئێران لە بواری بازرگانیی دەرەکی و بەتایبەتی هەناردەکردن دادەنرێت و لە نێو وڵاتانی عەرەبی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا عێراق زۆرترین پەیوەندیی کولتووری و ئایینی لەگەڵ ئێران دا هەیە.

فراوان کردنی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لەم ساڵانەی دواییدا لە بەر زۆربوونی هاوبەشیی کولتووری، سیاسی و مەزهەبی بەردەوام لە کارنامەی دەسەڵاتدارانی ئەم دوو وڵاتەدا ھەبووە.

سەرپەیڤ