نیسان 19, 2023 16:37 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی بارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنیی جەنگی لە ڕۆژئاوای ئێران

سەرۆکی دادگای ناحیەی «موسیان و دەشتی عەباس» لە ڕۆژئاوای ئێران دۆزینەوەی بارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنیی جەنگیی ڕاگەیاند.

«عەینوڵڵا نیازی فەڕ» سەرۆکی دادگای ناحیەی «موسیان و دەشتی عەباس» لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، لە سای لەسەر ھەست بوونی ھەنگی سنوورپارێزی دێهلۆڕان، بارێکی زۆر چەک و تەقەمەنی کە بریتین لە ١١ هەزار و ٣٩٥ فیشەک، ٦٠ دەمانچە، ١٠ کڵاشینکۆف لەگەڵ ١٢٠ مەخزەن لە ناحیەی «موسیان و دەشتی عەباس» دۆزرایەوە.

«نیازی فەڕ» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە، تۆمەتبارێک بۆ تێپەڕاندنی ڕێوشوێنی دادوەری دەستبەسەر کراوە، وتیشی: لە سای لەسەر ھەست بوونی ھەنگی سنوورپارێزی دێهلۆڕان و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانەی دەزگای دادوەری ، ڕێگا بە ڕمبازێن و قاچاخی چەک و چۆڵ لە ناوچەکەدا نادەین.

سەرپەیڤ