نیسان 22, 2023 15:35 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیمارات له سەر فراوانکردنی هاوکارییه دوو قۆڵییەکان

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیمارات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵی لەوان لە کەرتی تایبەتدا کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان» وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بیروڕایان لەبارەی پرسە دووقۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە هاوتا ئیماراتییەکەی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، پەیوەندییەکانی ئێستای بە ڕوولەپەرە وەسف کردو وتیشی: کۆبوونەوە و ڕاوێژی چالاکانە لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵات لە ئارادایە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: هیچ سنوورێک بۆ پەرەپێدانی گشتگیریی پەیوەندییەکان نییە.

وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش هەرلەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات لە ڕووی پەرە پێدانی پەیوەندیی دوو لایەنەوە لە بواری جۆربەجۆردا، جەختی لە دەرفەتە جۆراوجۆرەکانی هاوکاریی هاوبەش کردەوە.

سەبارەت بە هەلومەرجی نوێی ناوچەکەش، «شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان» ڕایگەیاند، لە چەند حەوتەی ڕابردوودا شاهیدی بەهێزبوونی هاوکارییەکانی ناوچەکە بووین، لەوانەش پەیوەندییە باشەکانی نێوان تاران و ڕیاز و هەلومەرجی نوێی سوریا.

لەم گفتوگۆیەدا ھەردووک لا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی ھەرچی زیاتری هاوکارییەکان کردەوە، بە کەرتی تایبەتیشەوە.

 

سەرپەیڤ