نیسان 23, 2023 15:39 Asia/Tehran
  • ناردەی ٩٤ ھەزار تۆنیی کاڵا لە سنووری میھرانەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئیلامی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو (1401 ی کۆچیی ھەتاوی)، 94 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری میهرانەوە هەناردە کراوە.

«سەیید زاهدین چشمە خاوەر» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئیلام، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس لە ئیلام، وتیشی: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩٤ هەزارو ٦١٠ تۆن کەلوپەل و کاڵا لە گواستنگەی شەهید سولەیمانیەوە ترانزێت کراوە،کە ٧٩ هەزارو١٨٣ تۆنی بە شێوەی داگرتن لە سەرسنوور بووەو٢٥٢هەزارو١٧٥ تۆنیشی بە شێوەی ترانزێتی هەناردەکردن (گواستنەوەی یەکلایەنە) ڕەوانە کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئیلام وتیشی:ئەم ڕادەیەی ترانزیت و گواستنەوە بە ڕەوانەکردن و دابەزاندن لە سنوورەوە بە ھۆی ٤ ھەزارو٧٥١ دەزگا گەڵابەوە ئەنجامی گرتووە.

«چشمە خاوەر» هەروەها ڕایگەیاندووە کە ساڵی ڕابردوو ٥ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار و ٧٣٥ کەس لە سنووری میهرانەوە گەشتیان کردووە و وتیشی: لەو ژمارەیە زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٤٨ هەزار سەرنشینی ئێرانی و ٧٠٠ هەزارو ٨١٢ هاووڵاتی بیانی لە سنووری میهرانەوە گەشتیان کردووە.

شاری سنووریی مبهران لەباشووری ڕۆژئاوای ئیلام، بە سنوورە نێودەوڵەتییەکەیەوە، گرنگترین و سەرەکیترین ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی خۆکەسی،بارهەڵگرەکانی هەڵگری کەلوپەلی هەناردە کردن و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ مەزارگەکانی عێراقە.

سەرپەیڤ