نیسان 25, 2023 08:54 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری بەرگریی ئێران بۆ مۆسکۆ

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «محەممەد ڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی تایبەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی سووریاو تورکیا گەییشتە مۆسکۆ.

قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد؛ هەندێک وڵات لەوان تورکیا لەو ئەکتەرانە بوون کە پشتیوانیی نەیارانی سوریایان کرد و ئێران و ڕووسیاش ئەو دوو وڵاتە بوون کە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان پشتیوانیی حکومەتی سوریایان کرد.

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی قەیرانی سوریا، ھێندێک کۆبوونەوەی سیاسی سەبارەت بەم قەیرانە لەلایەن نەیاران و لایەنگرانی دیمەشقەوە بەڕێوەچوو.

نەیارانی حکومەتی سوریا لە وڵاتانی جیاجیا لەوانە قەتەر و تورکیا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و لایەنگرانی دیمەشقیش لە تاران و مۆسکۆ کۆبوونەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھێندێک کۆبوونەوەش بە ئامادەبوونی هاوکاتی حکومەتی دیمەشق و ئۆپۆزسیۆن، لە ڤیەننا، ژنێڤ و ئاستانە، بەڕێوەچوون.

هەوڵەکانی هەرسێ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیا جیاواز بوو لە دانیشتنەکانی دیکە سەبارەت بە سووریا؛ ئەم کۆبوونەوانە کە لە وڵاتانی کازاخستان، تورکیا، ڕووسیا و ئێران بەڕێوە چوو، قەیرانەکان بە تایبەت قەیرانی مرۆڤیی لە سووریا کەم کردەوە.

سەرپەیڤ