نیسان 25, 2023 19:18 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران: ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە ئامانجەکانی دیپلۆماسیی بەرگری لە مۆسکۆ بوو

وەزیری بەرگریی ئێران وتی: دانوستانە چوارقۆڵییەکانی نێوان ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سوریا بە ئامانجی گرنگی گەییشتن بە ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکە بەڕێوەچوو.

ئەمیری سەرتیپ "محەمەدڕەزا قەرەیی ئاشتیانی"، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا، سەفەری مۆسکۆی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، دوای بەشداری کردنی لە دیدارو دانوستانی جیا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ڕووسیا، تورکیا و سوریا، وەزیری بەرگریی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی مۆسکۆ بوو.

وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دوو وڵاتی دراوسێ و کاریگەر لە ناوچەکەدا جدییە لە وتووێژی ڕاستەوخۆی نێوان سووریا و تورکیا و پشتیوانی لە هەوڵە هاوبەشەکانی دوو وڵات دەکات.

ئەمیری سەرتیپ ئاشتیانی ئاماژەی بەوەش دا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی کاریگەر لە هاوکێشە ناوچەییەکان، بەردەوام بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ھەوڵی داوەو وتیشی: بەشداریی ئێران لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لە مۆسکۆ نموونەیەکی ئاشکرای ئەم بابەتەیە.

سەرپەیڤ