نیسان 26, 2023 20:13 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامێکی ئەنجومەنی خوبرەکانی ڕابەرایەتی

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری مازەندەران باسی هێرشی تیرۆرریستی بۆ سەر ئەندامێکی ئەنجومەنی خوبرەکانی ڕابەرایەتیی کرد.

«ڕوحوڵڵا سێلگی» جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری مازەندەران ڕایگەیاند: «ئایەتوڵڵا سولەیمانی» ئەندامی ئەنجومەنی خوبرەکانی ڕابەرایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی زاهیدان، ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکی چەکداری دا گیانی لەدەست داو ھێرشکارەکەش دەستگیرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئایەتوڵڵا سولەیمانی لە یەکێک لە بانکەکانی شاری بابۆلسەر لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە هێرشی کراوەتە سەر و گیانی لەدەست داوە.

دەستبەجێ هێرشبەرەکە دەستگیرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرایەبەر لێپێچینەوە.

هێشتا ئامانجی ئەو ھێرشبەرە ڕوون نییەو دوای ڕوونبوونەوەی بابەتەکە ئاگاداریی پێویست بڵاو دەکرێتەوە.

هەواڵێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشبەرەکە پاسەوانی بانکەکە بووە.

سەرپەیڤ