نیسان 27, 2023 17:20 Asia/Tehran
  • وردەکارییەکانی دەست گرتن بەسەر نەوتبەرێکی پێشێلکار لەلایەن هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێران: لە ئەنجامی بە یەکدا ھەڵتەقینی کەشتییەکی نەناسراو و کەشتییەکی ئێرانی لە باکووری زەریای هیند،دەست گیرا بە سەر کەشتییە پێشێلکارەکەدا.

Image Caption

 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: لە ئەنجامی بە یەکدا ھەڵتەقینی کەشتییەکی نەناسراو و کەشتییەکی ئێرانی لە باکووری زەریای هیند کە بووە هۆی بێ سەروشوێن بوونی دوو کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە ستافی کەشتییەکە،کەشتییە نەناسراوەکە بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکانی هاوکاریکردنی کەشتییەکە و بریندارەکانی، لەو شوێنە ھەڵات کە دەست بەجێ دوای فریاخوازیی کەشتییە زیانلێکەوتووەکەی ئێران لای ناوەندی چاودێری و ڕزگارکردنی دەریایی، هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شێوەی ناوەندی نێونەتەوەیی ئاسایشی دەریایی سەقامگرتووی چابەهار، شوێنی کەشتییە ھەڵتووەکەی گرت و ناسییەوە.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا پاپۆڕشکێنی شەهید «بایندۆر»ی هێزی دەریایی ئەرتەش دوای شوێنگرتنی تەواوی ئەو کەشتیانەی بەو ناوچەیەدا تێ دەپەڕین، بە سەرنجدانی ھەڵ نەبوونی دەزگای جیھانیی جێگەنواندنی ئۆتۆماتی کەشتییەکەی نەناسراوو جێگۆڕکێ بەردەوامەکانی، گومانی لێکراو بە مۆڵەتی سەرچاوەکانی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەڵمەتێکی ھێلی بۆڕن دا ، دەست گیرا بە سەر ئەو کەشتییەداو پەلکێشی ئاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا.

ئەم کەشتییە، نەوتهەڵگرێکی ھەڵگری بارە نەوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو کە بە ئاڵای «دوورگەکانی مارشاڵ» تێ دەپەڕی.

 

سەرپەیڤ