نیسان 28, 2023 19:20 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران سەبارەت بە ژەهراوی کرانی قوتابیان

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هۆکاری ژەهراوی بوونی قوتابیان ڕایگەیاند: مادەی ژەهراوی لە قوتابخانەکاندا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ماددەی ئاسایی و ناژەهراوی بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ.

لە ماوەی  ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە قوتابیانی قوتابخانەکان لە ھێندێک لە شارەکانی ئێران ژەهراوی بوون کە گرووپەکانی هەڵسەنگاندن و پسپۆڕ خەریکب لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئەم ژەهراوی بوونە.

 وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتەدا ڕوویان داوە ڕایگەیاند:هیچ مادەیەکی ژەهراوی لە هیچکام لە قوتابخانەکانی وڵاتدا بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام مادەگەلی ناژەهراوی کە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ، بە ھەڵەو یان بە ئەنقەست  لە ھەندێک لەو شوێنانەی کە باس کراون، باکار ھاتووە.

لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دا بە ئاماژەدان بە فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەدواداچوونی تایبەتیی ئەم مەسەلەو مامەڵەکردن لەگەڵ ھۆکارەکانی، باسی ئەوە کراوە کە: لە کۆمەڵێک حاڵەتی ئاشکرا بوودا، ئامانجگەلی دژە ئاسایشت و دژە جەماوەر بە مەبەستی دروستکردنی نائەمنی و یان پەرە پێ دانی  گریمانەی لاوازیی ئاسایش لە وڵاتدا، ھەوڵی پێکھێنانی پشێوی و ئاژاوەو ناڕەزامەندی دەربڕین ئاشکرا بووە.

لەم بەیاننامەیەدا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، بە تیشک خستنە سەر هەوڵە شکستخواردووەکانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو ئەو گرووپە ڕەنگاوڕەنگانەی کە لە پاییزی ڕابردوودا وەک بریکاری ئەو ڕژێمە ڕۆڵیان گێڕاوە، ڕایگەیاندووە: لە کاتی ئەو ئاژاوەگێڕییانەدا ، ئەمریکا و شوێنکەوتووە ئەوروپی و ناوچەییەکانی بەرفراوانترین و بەهێزترین ئۆپەراسیۆنی چەواشەکارانە و دەرونی و تیرۆریستییان لە ئاراستەی ڕووخاندنی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرد،کەچی لە سای وریایی و لەسەرھەست بوونی جەماوەری ڕۆشنبیری ئێرانی ئیسلامی، هەموو تاکتیکەکانیان شکستی هێنا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هەروەها هاتووە: وەک هەموو ھەراوھوریاو ئاژاوەکانی جێی سەرنج و یان دروست کراوی بیانییەکان، بەرپرسان و دیپلۆماتکاران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی شوێنکەوتوویان ، لەوانە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا، بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕژێمی مافیایی ئەمریکا، کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و پەرلەمانی ئەوروپاش خێرا خۆیانیان تیادا ھەڵقورتاندو ئەم جۆرە ئەم چەشنە پەرۆشی ڕاگەیاندن و ھاوسۆزیی چەواشەکارانەیە لە کاتێکدایە کە ھۆکاری تەواوی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دژی گەلی ستەملێکراوی ئێران، لە خاکی ئەمریکا، کەنەداو ئەورووپادان و بە فەرمی لە لایەن دەوڵەتەکانی ئەو وڵاتانەوە پاڵپشتییان لێ دەکرێت.

سەرپەیڤ