نیسان 29, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆمەڵگەی کرێکاری نەیهێشتووە دوژمنان و بەدخوازان کەڵکاژۆیی بکەن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکارییەکان جەختی کرد: کۆمەڵگەی کرێکاری ڕێگەی نەداوە دوژمنان و بەدخوازان کەڵکاژۆیی بکەن.

«ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ زیاتر لە هەزار کرێکار، ئەندامانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و بەرپرسانی وەزارەتی ھەرەوەزی، کارو خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، جەختی کرد کە لە هەموو حاڵەتەکانی ناڕەزایەتی دا، کۆمەڵگای کرێکاری بە سنووردیاری کردن و ڕاگەیاندنی سنوور لەگەڵ دوژمن و جەختکردنەوە لەسەر هاوڕێیەتی و دۆستایەتی لەگەڵ حکومەت ڕێگەی بە ناحەزان نەداوە کە کەڵکاژۆیی لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوەکان بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێزی نەبوونی ورەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی نێوخۆیی بە هۆکاری نەمانی بوێریی خەباتی دژی ملھوڕایەتیی دوژمنی دەرەکی زانی و وتیشی: ئەگەر بەرپرسێک بۆ نموونە، بوێری ئەوەی نییە ڕووبەڕووی خراپ بەکارهێنانی بازرگانی یان قەرزەکانی بانکی ببێتەوە و ڕووبەڕووی قەرزدارە سەرەکییەکانی بانک نەبێتەوە، ناوێرێت ڕووبەڕووی داواکارییەکانی حکومەتێکی زۆربێژی وەک ئەمریکاش ببێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرهەمهێنانی بە بڕبڕەی پشتی وڵات و کرێکارانی بە بڕبڕەی پشتی بەرهەمهێنان ناوبرد و وتی: بەشێکی گرنگی دروشمی ئەمساڵ کە گەشەی بەرهەمهێنانە، پەیوەندی بە کۆمەڵگەی کرێکارییەوە هەیە و کرێکاران دەبێ بە هاندان و متمانە بەخۆبوون بچنە سەر کار بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان لەم بوارەدا جێبەجێ بکەن.

ناوبراو ١٤ هەزار شەهیدی کۆمەڵگەی کرێکاریی بە ١٤ هەزار ئاڵای شەرەف لە دەستی کرێکاران ناو بردو بە ئاماژەدان بە ئەمەگداریی کرێکاران بۆ شۆڕش و حکومەت، وتیشی: گرینگترین نیشانەی ئەمەگداریی کۆمەڵگەی کرێکاری بۆ حکومەتە ڕەفتاری زیرەکانەیان لەم چەند دەیەیەدایە، واتە پووچەڵکردنەوەی هەوڵی تاقمۆکە نەیارەکان لە سەرەتای شۆڕشدا بۆ پەک خستنی حکومەت لە ڕێگای داخستنی وەرشەو کارگەکان و هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی زیرەکانە لە ھەمبەر پڕوپاگەندەی زۆروزەبەنی  نەیارانی دەرەکی بۆ بەگژی حکومەت دا بردنەوەی کۆمەڵگای کرێکاری.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وریایی و کاریگەری وەرنەگرتنی کرێکاران لە ھەڵخڕاندنەکانی بیانییەکانی بە «جیهادی گەورەی کۆمەڵگەی کرێکاری» ناوبرد و جەختی کرد: تا ئێستا نەیانتوانیوە و دوای ئەمەش بە حەول و قووەی ئیلاھی ناتوانن کۆمەڵگەی کرێکاری بەرەوڕووی حکومەت بکەنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەندێک ناڕەزایەتیی لە ژینگەی کرێکاری دا بە گونجاو زانی و وتی: ئەم ناڕەزایەتیانە لە ڕاستیدا هاوکاریی حکومەت و نیزام و ئاگادارکردنەوەیانەو لەم بوارەش دا لە هەر شوێنێک دا دامودەزگا بەرپرسەکانی وەک دەسەڵاتی دادوەری خۆیانیان تێ گەیاندبێت، لەوە تێگەییشتوون  کە کرێکاران لە سەر حەق بوونە.

سەرپەیڤ