نیسان 29, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ئەمریکا دوژمنی هاوبەشی ئێران و عێراقە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمریکای بە دوژمنی هاوبەشی ئێران و عێراق زانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی «ماڵی میللەت»، «محەمەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی شەممە لەگەڵ «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوەو ڕایگەیاند کە ئەمریکا نایەوێت پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق قووڵتر بێتەوەو وتیشی: ئەم بابەتە لەبواری بایکۆت و سزا دڕندانەکان بە تەواوی دیارە.

سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکییەکان حەزیان لە پەرەسەندن و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی نییە و ڕاشیگەیاند: ئەمریکا درێغی ناکات لە هیچ هەوڵێک بۆ لێک دابڕینی وڵاتان و سەردەلیلەی جێبەجێ کردنی ئەو سیاسەتانەشیان لە ناوچەکەدا ڕژێمی زایۆنییە.

«قاڵیباف» سوپاسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشی کرد بۆ پەسەندکردنی بڕیاری دەرکردنی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق و هەروەها سوپاسی حکومەتی ئەو وڵاتەشی کرد کە بەستێنی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستانی خۆش کرد.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا بە ئاماژەکردن بە داخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی عێراق لە بواری ئابووری دا وتی: پێویستە حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەریی باشتر بکەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ سزاکانی دڕندانەی ئەمریکا و دانەوەی ئەو پارانەی ماوەتەوە بە ئێران.

سەرۆک کۆماری عێراقیش بە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەیاندنی سڵاوی نەتەوەی عێراق بە نەتەوەی ئێران، وتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات مێژوویین و لە هەموو بوارەکاندا لە مێژینەیەو لەسەر بنەمای پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک گەلەکەیە.

«عەبدولەتیف ڕەشید» بە ئاماژەدان بەمەی کە بە گەڕانەوەو بە پێداچوونەوە بە مێژووی هاوچەرخ، مرۆڤ هەرگیز ناتوانێ میهرەبانیی نەتەوەی ئێران بەرامبەر بە گەلی عێراق لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی سەدام لەبیر بکات، وتیشی: لە سەر سنوورەکانی ئەم دوو وڵاتەدا ھۆزو بنەماڵەی زۆر ھەن و ئەمەش لە پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە،کاریگەرە.

«عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرز سەردانی تارانی کردووە.

 

سەرپەیڤ