نیسان 29, 2023 23:49 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق: بەرفراوانکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بەرژەوەندی هەردووک وڵاتدایە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە پێشکەوتن، خۆشگوزەرانی، سەربەخۆیی و سەربەرزیی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گرنگە، وتی: فراوانکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە لە بەرژەوەندیی هەردووک وڵاتدایە.

«ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە دیداری «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ بەڕێزی دا، پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی ئێران و عێراقی پێویستمەندی بەدواداچوونی جددی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، بەتایبەتی ڕێککەوتنە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەم دواییە زانی و وتیشی: فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و قووڵبوونەوەی ئەو پەیوەندییانە، دوژمنی بەهێزی زۆری هەیە و ئەگەر پەیوەندییەکی مێژوویی و ئایینیی بەهێز لە نێوان هەردووک وڵاتەکەدا نەبوایە، ڕەنگە دۆخی پەیوەندییەکان گەڕابایەتەوە بۆ بارودۆخی سەردەمی سەددام.

«ئایەتوڵڵا خامنەیی» بە ئاماژەدان بە گەورەیی گەلی عێراق لە پێشوازی کردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕۆژانی ئەربەعین و غەیرە ئەربەعیندا ،سەرباری هەشت ساڵ شەڕی نێوان دوو وڵات، وتی: مانای دیاردەیەکی ھەرە گرنگی وەھا ئەوەیە کە فەکتەری یەکگرتوویی نێوان ھەردووک وڵات و نەتەوەکە بوونی هەیە ، کە هۆکاری سیاسیی دەرەکی ناتوانن کاریگەرییان لەسەر دابنێن، بۆیە پێویستە ئەم دەرفەتە بۆ زیاتر قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان بەکاربهێنرێت و واش ھەڵدەگرێ کە چاودێری و وریایی جددی هەبێت بۆ بەردەوامبوونی.

بەڕێزی بە دەربڕینی ڕەزامەندیی خۆی لە دۆخی ئێستای حکومەت و دەوڵەتی عێراق، وەھا دۆخێکی بە دەرەنجامی یەکڕیزیی گەل و لایەنەکانی عێراق زانی و وتی: عێراق خاوەنی کەسایەتی و بیری باش و گەنجی مەبەستمەندو چالاکە، کە پێویستە لەم سامانە نیشتیمانیەوە سوود وەربگیرێت و بەستێنەکانی ئەم یەکێتییە بپارێزرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکییەکان دۆستی عێراق نین، وتیشی: ئەمریکییەکان دۆستی کەس نین و تەنانەت تەنانەت بەرامبەر بە دۆستەکانی ئەوروپیشیان بێ ئەمەگن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوەش کردەوە: تەنانەت بوونی یەک ئەمریکیش لە عێراقدا ھەر زۆرە.

سەرۆک کۆماری عێراقیش ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی بۆ دیدارەکەی لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەربڕی و وتیشی: پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران پەیوەندییەکی بەردەوام و بەهێزە لە ڕەهەند و بوارە جیاوازەکاندا.

«عەبدولەتیف ڕەشید» بە ئاماژەدان بە دیدارو گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران وتیشی: هەوڵی حکومەتی عێراق بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و جێبەجێکردنی هەندێک بابەتە کە لە نێوان هەردووک وڵات دا ماوەتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها هاوکاری و پشتیوانیی حکومەت و خەڵکی ئێرانی لە سەردەمە جیاجیاکان و بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تێرۆریزم بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ