May 07, 2023 10:16 Asia/Tehran
  • زیادبوونی هەناردە لە سنووری فەرمیی پەرویزخانەوە بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێزخان لە پارێزگای «قەسری شیرین»ی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: لە مانگی مارس و ئاپریلی ئەمساڵدا بە بەهای 90 ملیۆن دۆلار کاڵا بە ڕادەی 220 هەزار تۆن لە ڕێگەی ئەم دەروازە فەرمییەوە هەناردەی عێراق کراوە.

«قاسم موتەلیبی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی «پەروێزخان»ی شاری قەسری شیرین، ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: هەناردەکردنی کاڵا لەم دەروازە فەرمییەوە لە سەرەتای مانگەکانی مارس و ئاپریلی ئەمساڵەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو سەدی پێنج بەگشتی لە ڕووی دۆلارەوەو لە ڕووی کێشەوە، بە ڕێژەی لەسەدا چوار گەشەی کردووە.

«موتەلیبی» وتووشیەتی: ئەو کاڵا سەرەکییانەی لە سنووری فەرمیی «پەرویزخان»ەوە هەناردەی عێراق دەکرێن بریتین لە سەوزەو میوە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، کێک و کولێرە، بەرهەمە کانزاییەکان، بەرهەمە پلاستیکییەکان،بەرد،کاشی و کەرەستەی بیناسازی،هاوردەکردنیش بریتییە لە پاشماوەی فافۆن و  پلاستیک.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێزخان،بازرگانیی دەرەکی لە سنووری فەرمیی پەروێزخانەوە بریتییە لەهەناردەکردن،هاوردەکردن،چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کاتی، ترانزێتی دەسپێک و کۆتایی.

مەرزی فەرمیی پەرویزخان ناوەندی ئابووریی ڕۆژئاوای وڵات و یەکێکە لە سنوورە چالاکەکان، هەروەها 45%ی هەناردەکردنی کاڵای غەیرە نەوتی لە وڵاتەکەمانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ