May 07, 2023 10:57 Asia/Tehran
  • زیادبوونی هەناردەی نەوتی ئێران

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران زیادبوونی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

«سەیید ئیحسان خاندوزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران پێشتر لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز جەختی کرد: سەرەڕای گەمارۆ دڕندەکانی ئەمریکا، ئێران لانیکەم لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی نەوتی بەدەست هێناوە.

«موحسین خوجەستە میهر» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دوورگەی خارک (باشووری ئێران) ڕایگەیاند: بە ڕێوشوێنی کاریگەر، هەناردەکردنی نەوت لە دەوڵەتی ئێستادا دوو هێندە زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خوجستەمیهر» پەرە سەندنی کۆمپانیای تێرمیناڵە نەوتییەکانی ئێران لە خارکەوە تا جاسک (لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات)، لە نێکاوە تا بەندەر عەباس (لە باکوورەوە بۆ باشوور) و هەروەها بەندەری وشکی ئاپرین لە تاران (لە ناوەڕاستی ئێران)ی ڕوون کردەوەو وتیشی: دوورگەی خارک لە ڕووی جوگرافیاوە بە باشترین دادەنرێت لەنێو تێرمیناڵەکانی جیهانداو دەبێت لە بەرزترین ئاستی ستانداردی دا جیهانی بەڕێوەبچێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران هەروەها وتی: مسۆگەراتی کەل و پەلی لۆجستی و خزمەتگوزارییە دەریاییەکانی خارک بە تەواوی لە بەردەستی هەناردەکاردایە.

سەرپەیڤ