May 09, 2023 18:03 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو دەچێتە مۆسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی مۆسکۆ سەبارەت بە سوریا، دەچێتە مۆسکۆ.

سبەی چوارشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا، ڕوسیا و ئێران لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ، بە ئاماژەدان بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مۆسکۆ بۆ بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی سووریا، وتیشی: کارلێکی ئێران و ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشە پەراوێزییەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ناکۆکی و هەنگاونان بەرەو ئاراستەی هاوکاریی بەرهەمدار و قازانج بەخش بەردەوامە.

هاوکات، «مەولود چاوشئۆغڵو»، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند: ئامانج لەو کۆبوونەوەیە گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی هەمیشەیی لە سوریا، هاوکاریکردن لە شەڕی دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و سەلامەتی خەڵکی سوریا بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانە.

سەرپەیڤ