May 22, 2023 04:55 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: حکومەت بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ باڵوێز و کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە، جەختی لە هەوڵی هەموو دامەزراوەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان،دراوسێ و هاوتەریب کردەوە.

«ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی (شەممە) لە میانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی، تەنانەت ئەگەر دووریش بێت و ھەروەھا سیاسەتی پەیوەندی له گەڵ وڵاتانی هاوتەریب و هاوڕێی بە گرینگ زانیر جەختی کرد: ئەمڕۆ هاوڕێیەتی و ھاوتەریبیی هەندێک وڵاتی گەوره و گرنگی جیهان له گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران له هەندێک بوارو ڕێبازی بنەمایی سیاسەتی نێونەتەوەیی دا دیاردەیەکی بێ وێنەیە و پێویستە ئەم دەرفەتە بەرز ینرخێنین و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە پتەوتر کەینەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی (یەکشەممە) لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت دا، بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ باڵوێز و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندی و کارلێکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان، دراوسێ و ھاوتەریب، وتی: نەک تەنها وەزارەتی دەرەوە، بەڵکو پێویستە هەموو دەستە جێبەجێکارەکان بە جیددی پەیڕەوی لەم بابەتە بکەن.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش کرد: هەرچەندە لە دوو ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئامانج بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی ئێستا، دەتوانرێت لە ئاستی ئێستا زیاترو باشتر بکرێت.

سەرپەیڤ