May 22, 2023 23:32 Asia/Tehran
  • دیاریکرانی «عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان» وەک نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٧٦ی دەستوور بە دەرکردنی فەرمانێک «عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان»ی وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرد.

بەپێی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دەقی فەرمانەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: بە لەبەرچاوگرتنی دانانی "عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان" وەک بەرپرسی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ناوبراو وەک نوێنەری ڕابەر لە ئەنجومەنی ئاماژەپێکراودا بە پێی بنەمای سەدو حەفتاو شەشی یاسای بنەڕەتی دیاری دەکەم.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ئامادەیی و هەوڵی بەرپرسیارانەو بێ وچانی "عەلی شەمخانی" ی لەم دەزگایەدا لە ماوەی چەندین  ساڵدا بەرز نرخاند.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە بڕیارێکدا وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵی ١٠ ساڵەی دەریاوان «عەلی شەمخانی» لە ماوەی کارکردنی وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی  «عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان» بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان کرد.

سەرپەیڤ