May 23, 2023 14:37 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کەنعانی بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەبارەت بە مافی مرۆڤی گەلی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا مافی هیچ لێدوانێکی له سەر مافی مرۆڤی گەلی ئێران نییه .

«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە توییتێکدا لە وەڵامی قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا نووسی: زۆر جێگای سەرسوڕمانە کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاگاداری بۆچوونی گەلی ئێران بەرامبەر بە گازو ماددە کیمیاییەکان و پەیوەندییەکەی بە حکومەتی ئەڵمانیاوە نەبێت.ئەو، کە حکومەتەکەی بەرپرسیارە لە تەیارکردنی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی و شەهیدکردن و ژەهراویکردنی هەزاران هاووڵاتی ئێرانی، چۆن مافی ئەوە بە خۆی دەدات کە باسی مافە ئینسانییەکانی گەلی ئێران بکات؟!

ئەو چەکە کیمیاییانەی کە لە لایەن وڵاتانی وەک ئەڵمانیاوە بە ڕژێمی سەدام درا، بووە هۆی ئەوەی ١٣ هەزار ئێرانی شەهید بن و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسیش لە ئەنجامی ئەو چەکانە بوونە گیانبازو کیمیایی بەرکەوتوو.

«ئانالینا بێربۆک» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە درێژەی  دەستوەردانی وڵاتەکەی لە کاروباری نێوخۆی ئێران و بێدەنگی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی پاوانخوازنەی ڕژێمێکی وەک ڕژێمی ئیسرائیل کە بۆ ماوەی دەیان ساڵە بووەتە هۆی ئاوارەبوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی فەلەستینی، هەروەها بێدەنگی دژی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی شەڕەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ، لە نێو ئاپۆڕەی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێران لە برۆکسل، بە دووپات کردنەوەی بانگەشەکانی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وتی کە ئێمە ئەم (دۆخە) قبوڵ ناکەین.

سەرپەیڤ