حوزه‌یران 02, 2023 14:03 Asia/Tehran
  • ئاڵووێری بازرگانیی هەشت ملیار دۆلاری لە نێوان پارێزگای کوردستانی ئێران لەگەڵ عێراق

پارێزگاری کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە قەبارەی بازرگانیی سنووری نێوان ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئیسماعیل زارعی کۆشا» پارێزگاری کوردستان، دوای کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ورمێ، ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو کە تیایدا بڕیار درا چالاکیی فرەلایەنیی ئابووری و بازرگانی بڕواتە واری جێبەجێکردنەوە.

زارعی کۆشا بە جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە کۆنەکانی نێوان پارێزگا سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ڕاپەڕاندنی بڕیارەکانی نێوان هەردووک ناوچەکە پێکهێنرا و نوێنەرانی هەردوولا ڕاسپێردران بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە دیاریکراوەکان.

سەرپەیڤ